به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری، توندوتیژی کاراکته‌ری سه‌ره‌کی زهنیه‌تی ده‌وڵه‌ت گه‌رای پێکهێناوه و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بنپێ کردنی گشت پێوانه‌کانی دیموکراسی و مه‌نشووره‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی هێناوه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هۆی هه‌بوونی زهنییه‌تێکی ئه‌منیه‌تی رێگای بۆ سازبوونی قه‌یرانی سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو بواره‌کانیدا، کولتوری، ئابووری و... هتد، کردوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته کۆسپ و ئاسته‌نگ له به‌رده‌م خه‌باتکارانی ئه‌م گۆڕه‌پانانه‌دا و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن له گه‌یشتن به ماڤی ره‌وای گه‌لان بوه‌ته هۆی گرتن، ئه‌شکه‌نجه، زیندان و سێداره. ته‌نانه‌ت ئێستاکه بیرکردنه‌وه له‌و بابه‌تانه‌دا بوه‌ته تاوان.
له‌وشوێنانه‌ی که تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌تنیکی، ئایینی و زمانی جیاواز که نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی کۆمه‌ڵگایه به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا گرتووخانه‌کانی پڕ کردوه له رۆشه‌نبیر، چالاکڤان، مامۆستا، شاعیر، خوێندکار و ژن و ئه‌شکه‌نجه و سێداره چیرۆکێکی بێبڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیه بووه.
له قۆناخی جۆراوجۆر هه‌م به کۆمه‌ڵ و هه‌م به تاک گه‌لانی ئێران رووبه‌رووی ئه‌م دیارده دژه مروڤانه بوونه‌ته‌وه و هێشتاش به‌رده‌وامه. له هه‌ر قۆناخێکدا رووداوه تراژیدیکه‌کان وه‌ک قه‌تل و عامی ساڵانی 67 گیراوانی سیاسی له ئێران دووباره ده‌بێته‌وه و ئه‌و نمونه مه‌ترسیداره‌انه ئێستا له زیندانه جوراوجوره‌کاندا به له سێداره‌دانی به کۆمه‌ڵ په‌ره ده‌ستێنێت. له سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌م هویی، عه‌لی حیده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی ومهدی ئیسلامیان و هاوکات دوو ئه‌ندامی خوێندکاری بزوتنه‌وه‌ی که‌سک و زۆر که‌سی دیکه‌ش گوزاره له‌و راستیه ده‌که‌ن.
له هه‌مانکاتدا ژن که رۆڵێكی گرینگی له مێژووی مروڤایه‌تیه‌وه هه‌تا ئێستا له به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا هه‌بووه، ئه‌مڕۆکه به به‌هانه‌ی جیاواز له ژێر ناوی یاسای شه‌ریعه‌ت رووبه‌ڕووی مه‌زنترین شه‌ڕی ئایدیۆلۆژیک له چوارچێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌بێته‌وه که سه‌نگسار (به‌ردباران) ڕووی هه‌ره قڕێژی ئه‌م دیارده‌یه‌یه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌مه راستیانه، رێکخراوه ناوده‌وڵه‌تیه‌کان له لایه‌که‌وه له ناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و په‌یمانه ئابووریه‌کاندایه و له جیاتی سه‌رنجدان و پشتگیری گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به دیموکراسی و پێوانه‌کانی مافی مرۆڤ، خه‌ریکی بازرگانی و شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌تۆمین وله هه‌مانکاتدا ڕۆژانه گه‌لانی ئێران له ژێر گرانترین زه‌خت و زۆری سیاسی- ئابووری و ده‌روونی ده‌ژین و له گشت مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراتیک بێ به‌شن. له لایه‌کیتریش چیرۆکیی سێداره و ئه‌شکه‌نجه له ئاستێکی دژوار‌دا به‌رده‌وامه و که‌س ده‌نگی کپکراوی پشت ده‌رگای گرتووخانه‌کان و ژووری ئه‌شکه‌نجه و مه‌یدانی سێداره نابیسێت.
بۆ ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ گشت له سیداره‌دراوان په‌یمان نوێ بکه‌ینه‌وه و بسه‌لمێنین که گرتووخانه و سێداره بۆ ئێمه کۆتایی نیه به‌ڵکو سه‌ره‌تایه و له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن هه‌ڵوه‌ستێکی ئه‌خلاقی و مرۆڤی له‌دژی دیارده‌ی سێداره و سه‌نگسار ببین و ده‌نگمان بگه‌یێنینه گشت جیهان، له‌سه‌ر ناوی گیراوانی سیاسی له گرتووخانه‌کانی ئێران‌دا که‌مپه‌ینی دژ به سێداره و سه‌نگسار به 1 (یه‌ک) رۆژ مانگرتن له خواردن ده‌ستپێده‌که‌ین.
ئێمه‌ش به‌و هیوایه‌وه ده‌ست به‌م که‌مپینه ده‌که‌ین که هێشتا ده‌نگی ویژدان له سروشتی تاک و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی کپ نه‌کراوه و ئه‌و هه‌وڵدانه‌مان بێ وه‌ڵام و بێ پشتگیری نامێنێته‌وه، به‌م چالاکیه‌ش ده‌مانه‌وێت مێژوویه‌ک له تێکۆشانی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و دیموکراسی تۆمار بکه‌ین.
گیراوانی سیاسی گرتوخانه‌ی شاری ورمێ
- سه‌ید سامی حوسه‌ینی
- سه‌ید جهماڵالدین
- ئیره‌ج محمه‌دی (ئازه‌ری)
- محه‌مه‌د ئه‌مین ئاگوشی
- حسین خزری
- ئبراهیم پیردهقان
- گوڵستان زێباری
- حبیبالله گوڵپهریپور گرتوخانه‌ی مه‌هاباد
- ئه‌مه‌ل شێخۆ گرتوخانه‌ی زه‌نجان
- ئه‌حمه‌د که‌مویی گرتوخانه‌ی زه‌نجان
- نهاد تونجه‌ر گرتوخانه‌ی زه‌نجان
- ئحسان توپوز گرتوخانه‌ی زه‌نجان
- فه‌رهاد چالش گرتوخانه‌ی قه‌زوین
- موسته‌فا عه‌لی ئه‌حمه‌د گرتوخانه‌ی سه‌قز
- قه‌زایی یامان
- عه‌بدۆڵا حوسه‌ینی
- عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان
- حسه‌ین میرزایی (ئازه‌ری)
- به‌لال چلیگه‌ر
- ئه‌رجان قه‌ره‌یل گرتوخانه‌ی قه‌زوین
- مه‌حمود بوداک گرتوخانه‌ی قه‌زوین
- ئه‌حمه‌د گوره‌ش گرتوخانه‌ی قه‌زوین
- جمهور ئوزگوچ گرتوخانه‌ی ته‌بریز
- عومه‌ر چه‌پرای گرتوخانه‌ی ئه‌رده‌بێل
- مه‌نسوور محمه‌دی گرتوخانه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس
- خه‌لیل موسته‌فا ره‌جه‌ب گرتوخانه‌ی سه‌قز
- ئسماییل کوردویی میلان گرتوخانه‌ی ره‌جایی شه‌هر که‌ره‌ج
- ناسێح یوسفی گرتوخانه‌ی ره‌جایی شه‌هر که‌ره‌ج
- مه‌تین ئه‌رجان گرتوخانه‌ی ئه‌وین
- ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د گرتوخانه‌ی ئه‌وین
- هادی ئه‌مینی گرتوخانه‌ی ئه‌وین
- ره‌مه‌زان ساعدی گرتوخانه‌ی ئه‌وین
گیراوانی سیاسی گرتووخانه‌کانی ئێران
14.8.1389
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر